ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12-8-2018 ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا به دیاریكردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره و پاڵێوراوان .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڕیاردرا كه له رێكه‌وتی 5ـی 9ـی 2018 كاتژمێر 12ـی شه‌و تاوه‌كو كاتژمێر 8ـی به‌یانی رێكه‌وتی 28ـی 9ـی 2018 دیاری بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره و پاڵێوراوان .
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران داوا له سه‌رجه‌م قه‌واره و لیسته به‌ژداربووه‌كان ده‌كات كه پابه‌ندی ته‌واوی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.