Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:27

لە بارەی زیاد کردنی مووچه‌ى شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کرێته‌وه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان  لە بارەی زیاد كردنی مووچەی وارسی شەهیدان رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە ، له‌به‌شێكى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌  لە  به‌رواری 4/7/2018 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراو ئاراستەی  سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بەمەبەستی دیاری كردنی كاتی سەردانی لیژنەی باڵا بۆ بەغدا و ئەنجام دانی دیدارەكان بەڵام تاكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە و لێژنە چاوەرێی ئەو وەلامەیە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆكان

ئەمەش دەقی رونكردنەوەكەی وەزارەتی شەهیدان و ئه‌نفال كراوان 

دەربارەی لێدوانی بەختیار فەرەج بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتمان كە ئاماژەی بە دۆسێی گواستنەوەی منحەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیای سیاسی بۆ سەر بودجەی سیادی حكومەتی اتحادی كردبوو، راستی بابەتەكە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە.

1.لیژنەی باڵا بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتوە بەرێز( محمود حاجی صالح ) وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وەكو سەرۆكی ئەو لیژنەیە دیاری كراوە بەمەبەستی سەردانی كردنی بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

2. لە 4/7/2018 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراو ئاراستەی بەرێز سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بەمەبەستی دیاری كردنی كاتی سەردانی لیژنەی باڵا بۆ بەغدا و ئەنجام دانی دیدارەكان بەڵام تاكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە و لێژنە چاوەرێی ئەو وەلامەیە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆكان.

3.هەر لایەنێك لێدوانی لەم بارەیەوە بدات دوورە لە راستی جگە لە وتەبیژی وەزارەت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.