Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:12

سبه‌ى گه‌وره‌ترین هاوکاری به‌سه‌ر منداڵانی بێ باوکدا دابه‌ش ده‌کرێت

بڕی (8،523،484.66) دۆلار به‌سه‌ر (10.714) منداڵی بێ باوكدا دابه‌ش ده‌كات
کوردستان TV
100%


ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات بڕی (8،523،484.66) دۆلار به‌سه‌ر  (10.714) منداڵی بێباوكدا دابه‌ش ده‌كات

سبه‌ى دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 13/8/2018 كاتژمێر (2)ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌شاری هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی له‌ مه‌راسیمێكدا هاوكاری قۆناغی (2016-2017)‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ (8،523،484.66) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر (10.714) منداڵی بێباوك دابه‌ش ده‌كات. شێوازی دابه‌شكردنه‌ به‌پێی شاره‌كان و ژماره‌ی سوودمه‌ندان كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئۆفیسه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
•    شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری (3200) منداڵی بێ باوك بڕی (2.341.671) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن.
•    شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری (2872) منداڵی بێ باوك بڕی (1،572،197) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن.
•    شاری كه‌ركووك ـ ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری (2631) منداڵی بێ باوك بڕی (2،070،909) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن.
•    شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری (2011) منداڵی بێ باوك بڕی (2،300،021) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.