Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:53

سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم داوا ده‌کات حزبوڵڵا له‌لایه‌ن ئه‌وڕوپاوه‌ به‌ته‌واویی سزای بخرێته‌ سه‌ر

ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ بخرێنه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم داوا ده‌كات حزبوڵڵا له‌لایه‌ن ئه‌وڕوپاوه‌ به‌ته‌واویی سزای بخرێته‌ سه‌ر
کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ دانانی باڵی سه‌ربازیی حزبوڵڵای لوبنان له‌ناو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌س نییه‌ و ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ بخرێنه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ راپۆرتێكدا كه‌ رۆژی رابروو بڵاویكرده‌وه‌، تیایدا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپیی ده‌كات تا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی باڵی سه‌ربازیی و سیاسیی ئه‌م حزبه‌ بخرێنه‌ لیستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان.

هه‌روه‌ها رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داوای له‌ یه‌كێتی ئه‌وڕوپا كرد تا جیا له‌ سزای دارایی، سزای سیاسیش بخاته‌ سه‌ر حزبوڵڵا.

سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم كه‌ له‌ژێر فه‌رمانی سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، وێڕای ئاماژه‌ به‌ بابه‌تی ئه‌و دیپلۆماته‌ ئێرانییه‌ كه‌ به‌ تاوانی به‌شداری له‌ داڕشتنی پیلانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی موجاهیدین خه‌ڵقی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی، له‌ به‌لژیكا ده‌ستگیركرا، داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا كرد تا ئێرانیش بخه‌نه‌ ناو بایكۆتی دیپلۆماتیكه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.