لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەگەڵ نزیک بونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز بەڕێوەبەرایەتیهكهمان ، پلان و ڕێوشوێنی تایبەتی گرتۆتەبەر لە ناو بازاڕو شوێنە گشتیەکان بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.
پۆلیسی سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، لەگەڵ نزیک بونەوەی جەژن و قارەباڵغبونی زیاتری ناوبازاڕو شوێنەگشتیەکان، بەفەرمانی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عبدوالکریم بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی لەحاڵەتی ئامادەباشی زیاتردان.
بۆ ئەو مەبەستە لە ئەمڕۆوە سەرجەم ژنانی پۆلیس خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە لە ناوبازاڕو شوێنە گشتیەکان بەمەبەستی پاراستنی زیاتری سەرو ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لەهەر حاڵەتێکی بڕین و دزینی جانتای ئافرەتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیانيش دەکات لە کاتی بونی هەر ڕوداو حاڵەتێکی نەخوازراودا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ۱۰٥ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ۱۰٤ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.