به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بڕیاریداوه هاوشانی سوپای پاسدارانی ئێران یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له لیوای سابرین له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق- ئێران بڵاوه پێبكات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی راگه‌یاندووه: هه‌رچه‌ند پاراستنی سنووره‌كان له ئه‌ستۆی لیوای قودسی سوپای پاسدرانه، به‌ڵام خامه‌نیی راسته‌وخۆ به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سوپای پاسدران بڕیاریداوه ئه‌و یه‌كه تایبه‌تییه له‌سه‌ر سنوور بڵاوه پێبكرێن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك رێبه‌ر سه‌ردانی شوێنێك بكات، پاسه‌وان له‌و شوێنه بڵاوه پێده‌كرێن، به‌ڵام دیارنییه ئاخۆ خامه‌نه‌یی ده‌یه‌وێ سه‌ردانی سنوور بكات، یانیش ده‌یه‌وێ بچێته عێراق و به‌شداری له زیندوو كردنه‌وه‌ی عاشورا و چله‌ی ئیمامی حوسێن بكات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.