له وڵاتی ئێران به‌دیاركراوی له ماڵێكی شاری مه‌شهه‌د 12 هه‌زار دووپشكی ره‌ش و زه‌رد دۆزرانه‌وه.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی رایگه‌یاند: ئه‌و 12 هه‌زار دووپشكه، كه له جۆری ره‌ش و زه‌رد و هه‌موویان ژه‌ھردار بوون، به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له ژهھرهكهیان له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی لاده‌نی شاری مه‌شهه‌د كۆكراونه‌ته‌وه ،له كۆی ئه‌و دوو پشكانه دووهه‌زاریان كه زیندوو بوون، بۆ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌پارێزیی پارێزگاكه گوازراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی هه‌وڵ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.