کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم چوار رۆژ داناوە بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە هەر تانەیەک هەیانە لەسەر تۆماری دەنگدەران تۆماری بکەن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه له رێكه‌وتی 2018/8/12 ماوه‌ی خستنه‌ڕوو و تانه له سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ست پێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم هاتووه: ماوه‌ی خستنه‌ڕوو و تانه له سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران تاكو رێكه‌وتی 2018/8/16 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی كۆپی دووه‌می فۆڕمی ژماره 1 بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمسیۆن بخرێته‌ڕوو.
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلوولی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.