Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:40

ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ کوژرا

له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوكـ
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو ئافره‌تێك به‌ فیشه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای هه‌ڵاتنیشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

محه‌مه‌د شكور گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌و شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوكـ نزیكـ مزگه‌وتی شه‌هیدان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌له‌دایكـ بووی 2000ه‌ كوژرا.

پۆلیسی كه‌ركوك له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا هۆكاری كوژرانی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و بڕیاره‌ راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك بكرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.