رێكه‌وتی 5/8/2018 ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی فێنك بوونه به تایبه‌ت له شه‌وان وه تاراده‌یه‌ك كۆتایی به گه‌رما دێت.
ساڵانه له دوای ڕۆیشتنی 45 ڕۆژ له وه‌رزی هاوین له‌شه‌وی 5 ـی 8 ، ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی گه‌لاوێژ له‌ئاسمان به‌دیارده‌كه‌وێت و به‌خێرایی به‌ئاسماندا تێده‌په‌ڕێت .
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ ، شه‌وانه كه‌ش و هه‌وا فێنك ده‌بێت و ، مزگێنی نه‌مانی گه‌رمای هاوین و فێنكبونی كه‌ش و هه‌وا به‌خه‌ڵك ده‌دات .
له‌كۆندا كاتێك گه‌لاوێژ ئه‌نگوت (كه‌وت) خه‌ڵك پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ ده‌كرد ، وه‌ك مژده‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گه‌رمای هاوین پێناسه‌یان ده‌كرد ، به‌ڵام ئێستا نه‌ك هه‌ر پێشوازی لێ ناكرێ ، به‌ڵكو كاته‌كه‌شی نازانن .
ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ یه‌كێكه له‌دره‌وشاوه‌ترین ئه‌ستێره‌كان قه‌باره‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆره ، ڕوناكیه‌كه‌شی 26جار له‌ڕوناكی خۆر زیاتره .
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نۆ ساڵی تیشكی له‌خۆره‌وه دووره ، هه‌ربۆیه ڕوناكیه‌كه‌ی ناگاته زه‌وی ،
له‌گه‌ڵ ئه‌نگوتنی(كه‌وتنی) گه‌لاوێژ ، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن به‌ئاشكرا هه‌ستیان پێده‌كرێت
ئه‌گه‌ر گه‌لاوێژ ئه‌نگوت ، هه‌ردوو باڵنده‌ی په‌ڕه‌سێلكه‌و حاجی له‌ق له‌ق كۆچ ده‌كه‌ن بۆ خواروی باشور، به‌ڵام باڵنده‌ی په‌پوو سلێمانكه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو باڵنده‌یه ، هه‌ر كه‌هه‌ستی به نزیكبونه‌وه‌ی گه‌لاوێژ كرد ، دێته جێگای ئه‌وان و شوێنیان ده‌گرێته‌وه .
هه‌ر دارێكیش گه‌ڵای وه‌ریبێت له‌تێنوان ، دوای گه‌لاوێژ دوباره چرۆ ده‌رده‌كاته‌وه ، زه‌ویش ده‌خوسێت و باشتر ئاو ڕاده‌كێشێت ، باغ و بێستان و شینایه‌تیش ئاوێكی كه‌متریان ده‌وێ ،
پێش گه‌لاوێژ ، كاتێك دارێك ده‌بڕی به ئاسانی توێكڵی لێ ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام دوای گه‌لاوێژ به‌زه‌حمه‌ت توێكڵی لێ ده‌بێته‌وه ،له‌كۆندا كاتێك ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ ده‌رده‌كه‌وت ، ئه‌یانگۆت منداڵینه چی دیكه مه‌له‌ی مه‌كه‌ن خۆ ده‌ناو ئاوێ هه‌ڵمه‌ینن ، گه‌ڵاوێژا ئه‌نگوتیه نه‌خۆش ده‌بن .
ئه‌گه‌ر گه‌لاوێژ ئه‌نگوت ئیتر وه‌ختی مازیانه‌و خه‌ڵك ده‌چنه ناو لێڕی مازیان ده‌كه‌ن ،مه‌ڕو ماڵاتیش هه‌ستی پێده‌كه‌ن و دوای گه‌لاوێژ له‌شه‌ویندا له‌یه‌كتر نزیكده‌بنه‌وه ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی فێنكبونی كه‌ش و هه‌وایه .
دوای هه‌ڵهاتنی گه‌لاوێژ ، میوه‌ی ترێ تامی شیرین ده‌بێ و پێده‌گات ، هه‌ر بۆیه له‌كۆنه‌وه گوتویانه ،دوای گه‌لاوێژ ترێ ، به‌تامتر ئه‌خورێ ، یان گه‌لاوێژ كه‌وته به‌ر شه‌وێ ، ده‌ست به‌ره لۆ باخه‌ڵی مێوێ .
سه‌رچاوه/رێگای كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.