Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:31

 60  تۆمه‌تبار له‌سه‌ر قومار ده‌ستگیر کران

هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس توانرا 60 كه‌س ده‌ستگیر بكرێن له‌ گازینۆكانی سلێمانی به‌تۆمه‌تی قوماركردن .

له‌ ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای چاودێریكردنی گازینۆكان و كافتریاكانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌، زانرا له‌به‌شێك له‌و شوێنانه‌دا قومار ده‌كرێت، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها هه‌ڵمه‌تێكی بۆ گه‌ڕان و پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان ده‌ستیپێكرد .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانرا شه‌ست كه‌س به‌تۆمه‌تی قوماركردن ده‌ستگیر بكرێن .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستاشدا تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 389 له‌یاسای سزادانی عیراقی و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین له‌ ته‌واوی كازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامییان ده‌بێت و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.