له‌كاتێكدا كه واده‌رده‌كه‌وت ئیسڕائیل و حه‌ماس له سه‌روبه‌ندی جه‌نگێكی دیكهدان، به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ڵێن گروپی حه‌ماس به نێوه‌ندگیریی میسر و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسڕائیل گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بینامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته هۆشداریداوه به سوپای وڵاته‌كه‌ی تا به هۆشیارییه‌وه هاوڵاتییانی ئیسڕائیل بپارێزن.
حكومه‌تی ئیسڕائیل سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كانی حه‌ماس بۆناو خاكی وڵاته‌كه‌ی، هێرشی كرده‌وه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و گروپه فه‌ڵه‌ستینییه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه پشتیوانیی له حكومه‌تی ئیسڕائیل ده‌كات بۆ مافی به‌رگریی له‌خۆكردن.
هه‌روه‌ها هێزه‌ر ناوه‌رت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: ئێمه به به‌ڵگه‌وه بۆمان سه‌لماوه كه نزیكه‌ی 180 موشه‌ك له غه‌ززه‌وه هاویژراونهته ناو خاكی ئیسڕائیل و ئێمه به‌ته‌واویی پشتگیریی له ئیسڕائیل ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی له‌مجۆره كه به مه‌به‌ستی به‌رگریی كردن له خۆی ئه‌نجامی بدات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.