پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستدڕێژی گوولـله لە دوو برا، یەكێكیان كوژراو و ئەوی دیكەش بریندار بووە.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ههینى 2018/8/10، لەناوچەی تەیناڵی سەر بەناحیەی بازیان دەسترێژی گوولـله لەدوو برا كراو لەئەنجامدا یەكێكیان گیانی لەدەستداو ئەوەی دیكەشیان بریندار بوو.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كوژراوەكە ناوی (س، ت، ح)و تەمەنی 35 ساڵە، بریندارەكەش ناوی (س، ت، ح)و تەمەنی 25 ساڵە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستیپێكردو تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراو بریندارەكەش گەیەنرایە نەخۆشخانە.
لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كرایەوەو بەبریاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارەكان دەركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.