هاشم موسەوی وتەبێژی رەوتی نوجەباى سهربه ملیشیاكانى حهشدى شهعبی، رایگەیاند، ئەوان نیگەیانن لە ههماهەنگی بەغدا لەگەڵ ئهمهریكا بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران و رێگەش نادەن عێراق ببێتە ویلایەتێكی ئەمریكى و ئیرادەیان بە سەرماندا بسەپێنن.
هاشم موسەوی وتەبێژی نوجەبا ڕاشیگەیاند" ئێمە بۆ سەروەری عێراق خوێنمان بەخشیوەو رێگە بە هیچ كەس نادەین دەستدرێژی بكاتە سەر سەربەخۆیمان.
موسەوی پێداگری لەوەكردەوە كە عێراق نابێ لە بڕیاری یەك لایەنەی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی ئێران بترسێت و وتیشی" ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش نییە كە لە بەرامبەریدا تەسلیم بین، دوو لەسهر سێى جیهان لە ڕووسیاو چینەوە بگرە تا هیندستان و پاكستان و وڵاتانی دیكە لە پەنای ئێرانن.
وتەبێژی نوجەبا لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ڕووی لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران كردو وتی" دیار نییە چ كەسانێك ڕاوێژ بە تۆ دەدەن، بەڵام ئێران زۆر هاریكاری عێراقی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.