یەكێك لە فیلمە كوردییەكان ئەمساڵ بەشداری لە ڤێستڤاڵی باشترین فیلمەكانی ئێرانی كرد و خەڵاتیكی گرانبەهای به دهستهێنا .
لە كۆتایی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی فیلم و وێنەی سەرتانسەری ئێران، كورتە فیلمی ئەسب خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵەكەی بە دەست هێنا. ئەم كورتە فیلم لە دەرهێنانی " ڕەسوڵ ئەحمەدی " یە و باسی منداڵێك دەكات كە لە خولەكدا هەوڵ دەدات ئەسپەكەی خۆی ڕزگار بكات.
ئەم هونەرمەندانە لەدروسكردنی ئەم فیلمە بەشدار بوون: سالم سەڵەواتی، سامان حسین پوور، عەدنان زەندی، زانیار عەزیزی، ئاكۆ زەند كەریمی، زانیار تەهماسبی، ئەشكان ساعدپەنا، جەلال نەسیری هانیس،فەرهام گەوێڵی، ئەیوب شێخ ئەحمەدی، سامان پاسیان، تالب زاهری، مستەفا حەبیبی و شۆڕش وەكیلی.
چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەم كورتە فیلمە بەشداریی لە ژمارەیەك له ڤێستڤاڵه جیهانییهكاندا بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.