کورتە فیلمی زڤرۆک لە دەرھێنانی ھونەرمەندی دەرھێنەر (محەمەد ژووری)ـیە و دەقی سیناریۆکەشی ھەریەک لە ھونەرمەندان (عاد عەبدولحەمید، محەمەد جانۆ، محەمەد ژووری) نووسیویانە، کارەکتەری سەرەکی ئەو بەرھەمەش کاردینیا محەمەد و فرسەت عزەتە.
ژووری ئاشكرایدهكات ، ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس چیرۆکێکی تراژیدی دەکات، کە خوشک و برایەک لە شەڕی نەگریسی تیرۆرستانی داعشدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، یەکێکیان وەک پێشمەرگە ڕۆڵ دەگێڕێت وئەوەی دیکەش وەک چەکدارێکی داعش، کە پێی وایە لە پێناو جیھادکردندا دەبێت ڕووبەرووی خۆشەویسترین کەسی خۆی ببێتەوە.
گوتیشی: ئێستا فیلمەکە لە قۆناغی مۆنتاژکردندایە و لە ئایندەیەکی نزیک کۆتایی بە سەرجەم کارەھونەرییەکانی دێت، پاشان بەشداردەبێت لە فیستیڤاڵە ھونەرییەکاندا.
ئامادهكردنی : سامی كاكه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.