له نوێترین كاره‌كانیدا وێنه‌كێشی لێهاتووی باشووری ئه‌فریقیا " فیلیپ بارلۆ" كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هونه‌ری وێنه‌كێشانه ، له ڕێی تابلۆكانییه‌وه شێوازی بینینی كزبینهكانی پێشانی دنیا دا.
له رێی ئه‌م تابلۆیانه‌وه ده‌توانیت تێبگه‌یت له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كزبینن چۆن دنیا ده‌بینن و سه‌رجه‌م وێنه‌كان له چاوی كزبینهكانهوه كێشابوون ، وێنه‌كان به چاوی ئاسایی كه سه‌یر ده‌كرێت زۆر ته‌ڵخن و هیچی لێ تێناگه‌یت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ده‌زانیت كه كۆمه‌ڵه كه‌سێكن له‌سه‌ر ده‌ریا، یان كه‌سێكه له‌سه‌ر شه‌قام یان هه‌ر شتێكی تر.
له ڕێی ئه‌م وێنانه‌وه " بارلۆ" ویستوویه‌تی هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر له‌و بارودۆخه تێبگه‌یه‌نێت كه كه‌سانی چاو كز یان كزبین پێیدا تێده‌په‌ڕن ، وێنه‌كان چه‌ندان خه‌ڵاتی جیهانی و ناوخۆی ئه‌فریقایان وه‌رگرت، به یه‌كێك له جوانترین بیرۆكه‌كانی وێنه‌كێشان له مێژووی وێنهكهشاندا دانران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.