Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:24

کیژان گۆرانییه‌کی تازه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

هه‌فته‌ی رابردوو كلیپێكی نوێی به‌ ناوی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژی كورد " كیژان ئیبراهیم خه‌یات " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

كیژان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ كاتی كلیپكردنی یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ تازه‌كانی نێو ئه‌لبومه‌كه‌ی ژمار ه‌یه‌كیش له‌ وێنه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ .

دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌م گۆرانیبێژه‌ بریتییه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانی تازه‌ به‌ ناوی " ته‌نیام " كه‌ بریاربوو له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بڵاوی بكاته‌وه‌ ، به‌ ڵام تا ئێستا ئه‌لبومه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌  .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كچی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو " ئیبراهیم خه‌یات " ه‌ ، خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌ .

جێی باسه‌ ، كیژان هه‌فته‌ی رابردوو كلیپێكی نوێی به‌ ناوی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.