ئهمرۆ پێنجشهممه خولێکی راهێنانی هێزێکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی كۆتایی هات، کە لە لایەن راهێنەرانی ئیتاڵییەوە ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ خولێکی سێ مانگی بۆ 65 پێشمەرگەی فەرماندەیی زێرەڤانی لە سەر دەستی راهێنەرانی ئیتاڵی کۆتایی هات، کە خۆی لە مەشقی چۆنییەتی پاراستنی کەسایەتییەکان و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕی و دانانی بازگە و چەندین ئەرکی سەربازی دیکەی لە خۆ گرتبوو کۆتایی پێهات.
عەمید دێدەوان خورشید بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بۆ راگەیاندنەکان، ئاماژەی بە بەردەوامیدانیان لە مەشق و راهێنان و پێدانی زانیارى بە هێزەکانی پێشمەرگە، لە پێناو زیاتر شارەزایی و چالاکییان بۆ پاراستنی هەموو دامودەزگاکان و سەرجەم هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە وڵاتی ئەڵمانیاش لە چەند رۆژی رابردوودا دوپاتی کردەوە، کە هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
خولێکی مهشقى فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کۆتایی هات
65 پێشمەرگەی فەرماندەیی زێرەڤانی تێیدا بهشداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.