وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە زیاد کردنی دەوامی فە رمانبەرانی وەزارەتەکەی بۆ پێنج ڕۆژ لەهەفتەیەکدا.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت، دەوامی فەرمانبەرانی وەك پێش قەیرانی دارایی ئاسایی دەكرێتهوه و له 1ی ئهیلولی ئهمساڵهوه جێبەجێ دهكرێت، هەر فەرمانبەرێك لە هەفتەیەكدا پێنج رۆژ دەوام دهكات، كاتی دەستپێكردنی دەوامیش لەكاتژمێر ههشتی بەیانیانەوە بۆ كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ دەبێت.
لەنووسراوەكەدا ئاماژە بەبڕیارێكی دیكە دراوەو تیایدا هاتووە، سەبارەت بەمامۆستایان بەپێی یاسای راژەی زانكۆیی ماوەی دوو مانگ لە 1ی تهمموز تا 1ی ئهیلوول پشوو وەردەگرن.
لەدوا بڕیاری نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەكاتی پشووی هاوین، زانكۆكان یەك رۆژ لەهەفتەی رۆژانی كاركردن، وەك عورفێكی كارگێڕی و بەشێوەی (سەماح) دەدەن بە فەرمانبەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.