Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:43

کۆبوونه‌وه‌که‌ى تورکیا و ئه‌مریکا بێ ئه‌نجام کۆتایى پێهات

شانده‌ توركیه‌كه‌ داواى ئازادكردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برونسۆنى ئه‌مریكیان ڕه‌ت كردەوە
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى توركیا و ئه‌مریكا بێ ئه‌نجام كۆتایى پێهات
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌ى وڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ى ئابى 2018، له‌ هه‌واڵێكدا ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى شاندى توركیا له‌گه‌ڵ شاندى ئه‌مریكا كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌نجام درابوو و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ بێ ئه‌نجام كوتایى پێهات. 

به‌رپرسانى ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شانده‌ توركیه‌كه‌ سه‌دات ئۆنال جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌رۆكایه‌تى كردبوو، داواكارى ئازادكردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برونسۆنى ئه‌مریكیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بێ ئه‌نجام كۆتایى هاتووه‌، هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كان وتویانه‌ خراپ بوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ گرژییه‌كان زیاتر بن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تره‌مپ هه‌نگاوى سزاى نوێ به‌سه‌ر سه‌ركرده‌ى توركى بسه‌پێنى.

هاوكات حكومه‌تى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر ته‌نها داواى ئازادكردنى قه‌شه‌ برونسۆنی  كردووه‌ به‌ڵكو داواى چه‌ند كه‌سێكى تریش ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش ئازادكردنى زاناى توركى – ئه‌مریكییه‌كى سێرگان گۆلگه‌ كه‌ كارمه‌ندێكى ڕێكخراوى ناسایه‌ و له‌ هه‌ڵمه‌تى كوده‌تاكه‌وه‌ گیراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ و هه‌روه‌ها كار بۆ ئازادكردنى ئه‌و سێ هاووڵاتى توركییه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ كاریان بۆ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كرد و له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ ده‌ستگیر كران.

جێى ئاماژه‌یه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برونسۆنى ئه‌مریكى ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ له‌ توركیا زیندانیكراوه‌، به‌ر له‌ ماوه‌كانى رابردوو به‌هۆى ته‌ندروستى خراپى دادگا بڕیاریدا به‌ گواستنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنى له‌ ماڵه‌كه‌ى له‌ شارى ئیزمیر، به‌هۆى دادگایى كردنى ناوبراوه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن گرژى و ئاڵۆزى تێكه‌وتووه‌ و توركیا قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ى به‌تۆمه‌تى سیخوڕى تۆمه‌تبار كردووه‌ و ئه‌مریكاش داواى ئازادكردنى ده‌كات.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.