ئومێد خۆشناو سكرتێری پێشووی یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى هێمن فه‌رید هه‌ڵسوڕاوی پێشووى گۆڕان كه‌په‌یوه‌ندی كردووه به‌ڕیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئومێد خۆشناو له‌پۆستى پێشووى هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه هێمن فه‌رید هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌هه‌ولێر په‌یوه‌ندی كرد به‌ڕیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، ناوبراو به‌م شێوه‌یه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر هێمن فه‌رید ڕایده‌گه‌ێنێت ،
دوابه‌دوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز هێمن فه‌رید له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وپاشان په‌یوه‌ندی کردنی به پارتیمان.
من له پۆستێک خۆشحاڵی خۆم ده‌ربڕی و شێوازی په‌یوه‌ندی کردنه‌که‌م بڵاوکردوه.
به‌داخه‌وه هه‌ندێک ناتێگه‌یشتن دروست بوو،چه‌ندین نوسین و قسه‌ی دهربارهوه کرا،به‌شی زۆر له ده‌ربڕینه‌کان لاوه په‌رۆش و دڵسۆز‌و به‌شخوراوه‌کانی پارتین،من به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێم ئێوه حه‌قن و باش تێتان ده‌گه‌م،منیش یه‌کێکم له‌و کادیرو ده‌نگانه‌ی پارتی که،هه‌میشه به‌ده‌نگێکی به‌رز گۆتیتم نابێ و دروست نیه که‌س له نێو پارتی به‌شخوراو بێت و جگه له ڕه‌وای وحه‌قی داوای ئێوه،عه‌داله‌تی بارزانیش ڕێگه نادات که‌س ماف خوراو بێت.
به‌شێکیش لهنووسینهکان ده‌رفه‌تیان وه‌رگرت هیچیان نه‌دۆزیه‌وه په‌لاماری من بده‌ن،بۆیه بۆ ئه‌وانه هیچ قسه‌م نیه‌و کاتی خۆمی پێسهرف ناکه‌م.
ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی هێمن فه‌رید
(ئومێد خۆشناو)
دوابه‌دوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز هێمن فه‌رید له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وپاشان په‌یوه‌ندی کردنی به پارتیمان.
من له پۆستێک خۆشحاڵی خۆم ده‌ربڕی و شێوازی په‌یوه‌ندی کردنه‌که‌م بڵاوکردوه.
به‌داخه‌وه هه‌ندێک ناتێگه‌یشتن دروست بوو،چه‌ندین نوسین و قسه‌ی دهربارهوه کرا،به‌شی زۆر له ده‌ربڕینه‌کان لاوه په‌رۆش و دڵسۆز‌و به‌شخوراوه‌کانی پارتین،من به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێم ئێوه حه‌قن و باش تێتان ده‌گه‌م،منیش یه‌کێکم له‌و کادیرو ده‌نگانه‌ی پارتی که،هه‌میشه به‌ده‌نگێکی به‌رز گۆتیتم نابێ و دروست نیه که‌س له نێو پارتی به‌شخوراو بێت و جگه له ڕه‌وای وحه‌قی داوای ئێوه،عه‌داله‌تی بارزانیش ڕێگه نادات که‌س ماف خوراو بێت.
به‌شێکیش لهنووسینهکان ده‌رفه‌تیان وه‌رگرت هیچیان نه‌دۆزیه‌وه په‌لاماری من بده‌ن،بۆیه بۆ ئه‌وانه هیچ قسه‌م نیه‌و کاتی خۆمی پێسهرف ناکه‌م.
به‌ڵام بۆ به‌رچاو ڕوونی هه‌موو لایه‌ک.
*هێمن فه‌رید یه‌ک دینار‌و ئیمتیاز‌و دیاری وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ریش ناگرێ
*ئه‌و خواستی کارکردنی نیشان داوه‌و پارتی و یه‌کێتی لاوانیش ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه‌و وه‌ک خۆبه‌خشێک وبه‌بێ به‌رامبه‌ر کار ده‌کات و هیچ داواکاریشی نه‌بوه.
*هێمن فه‌رید نه‌هاتۆته شوێنی هیچ که‌سێک و ئێستا ئه‌و له‌که‌نه‌دا ده‌ژی و ژماره‌یه‌کی زۆری لاوانی وڵاتی ئێمه‌ش په‌ناهه‌نده‌ن له‌وێ و ئه‌و وه‌ک خۆبه‌خشێک نوێنه‌رایه‌تی کاری لاوان و ده‌کات و چه‌ند هه‌ڤاڵێکیش هاوکارو له‌گه‌ڵی ده‌بن.
بۆیه من به‌قه‌ناعه‌ته‌وه وای به‌باش دبینم،ئێمه کاربه ده‌ستانی پارتی ده‌بێ هه‌موو توانا‌مان ته‌رخان بکه‌ین،هیچ که‌سێک له پارتی نیگه‌ران نه‌که‌ین و خزمهتکاربین،هه‌روها هه‌رچی توانا‌مان هه‌یه بیخه‌ینه گه‌ڕ بۆ هێنانی خه‌ڵکی غه‌یره پارتی بۆ نێو پارتی،بهدڵنیایهوهش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌رجه‌مه‌ی سیاسه‌تی دروستی سه‌رۆک وپارتی بکه‌ین،سه‌ره‌ڕای ئیڕهابی فکری مونه‌زه‌می سه‌رمان،به‌ڵام ڕاستیه‌کان ڕوونبکه‌ینه‌وه،به‌دڵنیایه‌وه سه‌دان و هه‌زاران خه‌ڵکیتر پارتی بوونی خۆیان ڕاده‌گه‌ێنن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کاره‌ی کراوه جگه له‌وه‌ی من ڕۆڵم تێدا هه‌بووه،به‌ڵام به‌بێ پرس و مشاوهرهو دیراسات نه‌کراوه،منیش نه‌ک لێی په‌شیمان نیم زۆر زۆریش دڵخۆشم،چونکه وه‌ک گۆتم نه‌هاتۆته شوێنی که‌س و حه‌قی که‌سیشی نه‌خواردوه‌و هیچ ئیمتیازێکیشی وهرنهگروتوهو وه‌رناگریت.
کاری سه‌ره‌کی ئێمه‌ی کادیرانی پارتیش ئه‌وه‌یه بتوانین دۆست و هه‌وادار و لایه‌نگرو ئه‌ندام و ده‌نگ ده‌ری پارتیمان زیاد بکه‌ین،نه‌ک داخراوبین و که‌س نه‌توانێت لێمان نزیک بێته‌وه،هه‌ڤاڵان ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین سه‌رۆک هه‌میشه ده‌ڵێ پارتی ئامانج نیه ئامرازی دۆزێکی زۆرگه‌وره‌یه،بۆیه پارتی چه‌تری نیشتمان و دۆزێکی ڕه‌وایه‌و جێگای هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه،ده‌بی زۆر خۆشحاڵ بین ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕۆژێک له ڕۆژان گله‌ی و ڕه‌خنه‌ی له‌پارتی هه‌بێ و قسه به‌پارتی بڵێت،به‌ڵام پاشان بگاته قه‌ناعه‌ت که پارتی و کاروانه‌که‌ی سه‌رۆک ڕێگای ڕاسته،ئهوهگهورهترین شانازی ئێمه‌ی پارتیه‌کانه....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.