Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:43

هاوسه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی کورد هه‌ژار موکریانی کۆچی دوایی کرد

ڕێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ له‌ مزگه‌وتی سه‌واف ده‌بێت
هاوسه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كودر هه‌ژار موكریانی كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

خاتوو مه‌عسوومه‌ ئه‌حمه‌دی، هاوسه‌ری مامۆستا هه‌ژار نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی كورد، له‌ ته‌مه‌نی 89ساڵیدا شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد..

زاگرۆس شه‌ره‌فكنه‌دی كوڕی مامۆستا هه‌ژار، له‌مباره‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: مه‌عسوومه‌ ئه‌حمه‌دی، له‌دایكبووی 1929 خه‌ڵكی گوندی (نۆبار)ی بۆكانه‌ و هاوسه‌ری به‌وه‌فای مامۆستا هه‌ژار بووه‌ و دوای هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوونی مامۆستا هه‌ژار پاش كۆماری كوردستان، به‌خێوكردنی شێركۆی كوڕه‌ گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی و پاشان ڕووی كردووه‌ته‌ باشووری كوردستان".

 هه‌روه‌ها گوتی: "هۆكاری مه‌رگی دایكم پیری و نه‌خۆشی بووه‌ و سه‌ره‌نجام پاش چه‌ند ساڵێك نه‌خۆشی، سه‌ره‌نجام كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه‌ 2018/8/8 له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد"

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جیا له‌ پیری و نه‌خۆشی چه‌ند هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ لاقێكی شكا و پاشان هه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌رگه‌نه‌گرتن له‌ به‌رانبه‌ر ئازار و ده‌رماندا له‌شی به‌رگریی نه‌بوو و ئه‌مانه‌ هۆكاری كۆچی دوایی بووون.

ڕاشی گه‌یاند: "ماوه‌ی نۆ ساڵ بوو له‌ شاری هه‌ولێر له‌لای برایه‌كم ده‌ژیا و پێشتر له‌ شاری كه‌ره‌ج ده‌ژیا و پێشتریش بۆ نزیكه‌ی 30 ساڵ ئاواره‌ی عێراق، سووریا و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و چه‌ند جارێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئێران و دووباره‌ هاتووه‌ته‌وه‌  عێراق و ژیانێكی زۆر پڕ له‌ چه‌رمه‌سه‌ریی هه‌بووه‌"

زاگرۆس شه‌ره‌فكه‌ندی له‌باره‌ی شوێنی ناشتنی ته‌رمی مه‌عسوومه‌ خان ڕاشی گه‌یاند: "له‌سه‌ر وه‌سێتی دایكم خۆی له‌ گۆڕستانی شارۆچكه‌ی مه‌سیف ده‌ینێژین و ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌شی سبه‌ینێ هه‌ینی دوای كاتژمێر نۆ ده‌بێت و ڕێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌شی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ له‌ مزگه‌وتی سه‌واف ده‌بێت".

 شایانی باسه‌ خاتوو مه‌عسوومه‌ دوای ئاواره‌بوونی مامۆستا هه‌ژار ئه‌ركی به‌خێوكردنی دكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی برای مامۆستا هه‌ژاریشی له‌ ئوستۆ بووه‌ و به‌پێی نووسینی مامۆستا هه‌ژار كه‌له‌ چێشتی مجێووردا ئاماژه‌ی پێ كردووه‌،  خاتوو مه‌عسوومه‌ یه‌كێك له‌ پشتیوانانی مامۆستا هه‌ژار بووه‌ له‌ بواری نووسینیدا.

به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شی مامۆستا هه‌ژار و خاتوو مه‌عسوومه‌ چوار كوڕه‌ به‌ناوه‌كانی "شێركۆ، خانی، مسته‌فا و زاگرۆس"

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.