30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆ 8/8/1988دا به‌بڕیاری 589ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كۆتایی هات.
شه‌رى 8 ساله‌ى نێوان هه‌ردوو وولات تائێستاش ئاسه‌وارى خراپى له‌دواى خۆى جێهێشتووه‌و تاكو ئه‌مرۆش رۆفاته‌كانى شه‌ڕ هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و ماوه ماوه عێراق و ئێران رۆفاته‌كان ئالۆگۆر ده‌كه‌ن و ئه‌مسالیش له به‌روارى 11/7/2018، عێراق و ئێران له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نزه‌ریه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله روفاتى 116 سه‌ربازی سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵوگۆڕ كرد.
ئه‌و روفاتانه‌ی كه ئاڵوگۆڕكران، 116 رووفات بوون، كه 74 روفاتیان، روفاتی سه‌ربازانی عیراقی بوون كه له خاكی ئێران دۆزراونه‌ته‌وه و 42 روفاتیان هی سه‌ربازی ئێران بوون ، كه له خاكی عیراق بوون.
درێژترین شه‌ڕی سه‌ده‌ی بیسته‌م شه‌ڕی نێوان عیراق و ئێران بوو كه له ئه‌یلولی 1980 ده‌ستی پێكرد و له ئابی 1988دا كۆتایی هات و سه‌ره‌ڕای كوژرانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌ردوولا، زیانێكی گه‌وره‌ش به ئابووری هه‌ردوو وڵات گه‌یشت.
چه‌ندین هۆكار بوونه‌هۆی هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕه‌كه، دیارترینیان لێدوانی به‌رپرسانی ئێرانی سه‌باره‌ت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕِش بۆ وڵاتانی تر و ناكۆكی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی سنوور به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی شه‌تولعه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه پچڕپچڕه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له 1979دا په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان به‌غدا و تاران ته‌واو ئاڵۆز بوو، له ئازاری 1980دا هه‌ردوو وڵات باڵیۆزه‌كانیان كشانده‌وه و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتییان لای یه‌كتر كه‌مكرده‌وه.
هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌وڵێكی كوشتنی تارق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق درا و به‌رپرسانیش حزبی ده‌عوه‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت هه‌وڵه‌كه‌وه بوون.
له 4ی ئه‌یلولی 1980دا عیراق، ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به بۆردوومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی و به سه‌ره‌تای شه‌ڕی له قه‌ڵه‌مدا، بۆیه سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عیراق له 17ی ئه‌یلولدا رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری 1975ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب به‌شێكن له ئاوی هه‌رێمیی عیراق.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر سنوور، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 22ی ئه‌یلولی 1980 ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران و پێشڕه‌وی خێرای سوپای عیراقی راگه‌یاند.
سه‌ركردایه‌تی عیراق پێیوایوو كه شه‌ڕه‌كه خێرا و سنووردار ده‌بێت و له‌وباوه‌ڕه‌دابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای ئێرانی سه‌رده‌می شایان ده‌ستگیركردووه، سوپای ئێران توانایه‌كی ئه‌وتۆی نییه.
له‌سه‌ره‌تادا سوپای عیراق هه‌ندێك پێشڕه‌وی كرد و توانی ده‌ست به‌گرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی محه‌مه‌ڕه و عه‌بادان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی ئێران.
له 28ی ئه‌یلولوی 1980دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره 479ی ده‌ركرد و داوای له هه‌ردوولایه‌ن كرد ئاگربه‌ست بكه‌ن و ده‌ست بكه‌ن به وتووێژ، به‌ڵام نه عیراق و نه ئێران گرنگییان به بڕیاره‌كه نه‌دا.
له شوباتی 1982دا سوپای ئێران توانی ناوچه‌ی محه‌مه‌ڕه و عه‌بادان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و له ئایاردا توانی خوڕه‌مشا كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
له هاوینی هه‌مان ساڵدا سوپای ئێران پێشڕه‌وی كرد و له ناو خاكی عیراقه‌وه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سوپای عیراق ئه‌نجام دا.
له ته‌مووزی 1982دا عیراق بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگرتنی شه‌ڕی قبوڵ كرد، به‌ڵام ئێران پابه‌ندبوونی به بڕیاره‌كه ره‌تكرده‌وه.
له ساڵانی دواتردا ئێران هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر به‌سره‌دا بگرێت، له وه‌ڵامدا عیراق له نیسانی 1984دا شه‌ڕی ناو شاره‌كانی ده‌ست پێكرد و هێرشی ئاسمانی كرده‌سه‌ر شاره‌كان و ئێرانیش به مووشه‌ك بۆردوومانی چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی و ئابووری عیراقی كرد.
له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا وڵاتانی عه‌ره‌بی جگه له جه‌زائیر، لیبیا و سوریا، لایه‌نگیری عیراقیان كرد و وڵاتانی كه‌نداو كۆمه‌كی دارایی زۆریان پێشكه‌ش به عیراق ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی زۆر و زه‌وه‌ندی شه‌ڕی پێبكات.
عیراق پێداویستییه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به پله‌ی یه‌كه‌م له فه‌ره‌نسا و دوای ئه‌و چین و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متریش له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستده‌كه‌وت، هه‌رچه‌نده چه‌ندین سه‌رچاوه باسیان له‌وه ده‌كرد كه عیراق پشتیوانی لۆجیستی له (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه) ده‌ست ده‌كه‌وت كه خۆیان له‌و وێنانه‌ی بنكه‌كانی سوپای ئێران و جموجوڵه‌كانی ده‌بینییه‌وه كه له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌گیران، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌گی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و پێداویستییه‌كانی شه‌ڕ.
ئێرانیش چه‌كی له هه‌ندێك وڵات و پارچه‌ی یه‌ده‌گی تانكه‌كانی (M 48 و M 60)ی له هه‌ندێك وڵاتی تر ده‌ستده‌كه‌وت، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌وكاتی رژێمی سوریا و معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیاوه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاری ده‌كرا.
له ئابی 1988دا كۆتایی به‌و شه‌ڕه هات كه به‌مه‌زه‌نده‌ی شاره‌زایانی ئابووری تێچووی شه‌ڕه‌كه زیاتر له 400 ملیار دۆلار بووه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له هه‌ردوولا و برینداربوون و كه‌مئه‌ندامبوونی سه‌دان هه‌زاری تر و هه‌ره‌سهێنانی ژێرخانی ئابووری هه‌ردوو وڵات و وێرانبوونی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان.
لەبەرئەوەی گەلی کورد کەوتوەتە سنوری نێوان ھەردوو وڵاتی عیراق و ئێران زیانێکی زۆری گیانی و مادی بەرکەوت و بۆمبارانی شاری ھەڵەبجە لە 16/3/1988 بە چەکی کیمیاوی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی لێكه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.