Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:39

عه‌لى به‌لۆ: حکوومەتی هەرێم ستراتیژییەتێکی درێژخایەنی ئابووریی داڕشتووە

عه‌لى به‌لۆ: دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان زۆر باش دەبێت
کوردستان TV
100%

عه‌لى به‌لۆ راوێژكاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان زۆر باش دەبێت و بەرهەمهێنانی نەوت بەپێی ئەو گرێبەستانەی كراون، زۆر زیاتر دەكرێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ستراتیژییەتێكی درێژخایەنی ئابووریی داڕشتووە.

راوێژكاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شارەزای ئابووری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  رایگه‌یاند" بەپێی ئەو گرێبەستانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان واژۆی كردوون، پابەند دەبن بەوەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن و چەندە بەرهەمیش زیاد بێت، داهاتیش زیاد دەبێت، بۆیە هەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ زیادكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان و ئاسۆیەكی ڕوون چاوەڕێی هەرێمی كوردستان دەكات".

بەلۆ گوتیشی" ئەگەر حكوومەتی عێراق كێشەی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دروست نەكات، كە ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا زۆر باشن، ئەو ئاسۆیەی كورد چاوەڕێی دەكات، دێتە دی كە ئەویش سەربەخۆیی ئابووریی كوردستانە، بەمەش ئیدی كورد  پێویستی بەوە نابێت بەغدا گوشاری لێ بكات".

د.عەلی باسی لەوەش كرد، ئەگەر كێشەی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان نەیەنە پێشەوە، لە ماوەیەكی كەمدا دەتوانێ دەستكاریی پاشەكەوتی مووچە بكات، هەروەها پێشوو مووچە دابین بكات و جارێكی دیكە ئابووریی هەرێم وەكو پێش ساڵی 2014 باش بێت و هەنگاوی باشتریش بۆ پێشەوە بنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.