Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:38

پۆلیس: هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای هەولێر به‌بێ فەرمانی دادوەری دەستگیر ناکرێت 

پۆلیسی هەولێر: ئەوەی هەندێك ميدیا بڵاویان كردووەتەوە، بۆ چەواشەكاریی خەڵكە
کوردستان TV
100%


پۆلیسی هەولێر جەخت دەكاتەوە، هیچ كەسێك لە سنووری پارێزگای هەولێر لە دەرەوەی یاسا و بە بێ فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیر ناكرێت، ئەوەی هەندێك ميدیاش بڵاویان كردووەتەوە، بۆ چەواشەكاریی خەڵكە و هیچ بنەمایەكی نییە.

لە هندێك ميدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە، كە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی خەڵك دەستی پێكراوە و بە بێ فەرمانی دادگا خەڵك قۆڵبەست دەكرێت.

لەو بارەیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕايگەیاند" هیچ كەسێك لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر ناكەین بێ فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر و، هیچ كەسێكیش دەستەڵاتی نییە بەبێ بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە كەسێك دەستگیر بكات، تەنیا لە چەند حاڵەتێكدا نەبێت وەكو ئەوەی یەكێك تاوانێك ئەنجام بدات و پۆلیس دەتوانێ لەوكاتەدا دەستگیری بكات و رەوانەی دادگای بكات، یاخود كەسێك خۆی رادەستی پۆلیس بكات، دەستگیر دەكرێت، یان كەسێك لە دابونەریتی گشتی لابدات و پۆلیس بیبینێت، دەتوانێت دەستگیری بكات".

گوتیشی" ئەوەی هەندێك ميدیا بڵاویان كردووەتەوە، راست نییە و هیچ كەسێك دەستگیر ناكەین ماددەی یاسایی نەبێت و لە سنووری هەولێریش یاسا سەروەرە و هەر كەسێكیش بەپێی یاسا و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر دەستگیر كرا، ئێمەش بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین".

گوتەبێژەكەی پۆلیس باسی لەوەش كرد، ئەوانەی ئەو جۆرە لێدوانانە دەدەن و بڵاو دەكەنەوە، مەبەستیان چەواشەكردنی خەڵكە و هیچ بنەمایەكی نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.