له راگه‌یاندراوێكدا سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرای ده‌كات هه‌لى خوێندنى ماسته‌ر بۆ ساڵى خوێندنى (2019- 2020) له به‌ریتانیا به‌شێوه‌ی خۆرایی (زه‌ماڵه -سكۆله‌ر شیپ) كرایه‌وه .
له راگهیاندراوێكیدا، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یس بووك" ئاشكرای كردوه، دەرگای پێشکەشکردن لە( 6/ 8/ 2018)ەوە بۆ خوێندنی ماستەر لە بەریتانیا به شێوەی خۆرایی (زەماڵە- سكۆلەر شیپ) كرایه‌وه، كه لە ڕێگای پرۆژەی سكۆلەر شیپی چیڤینگ (IRAQ CHEVENING SCHOLARSHIPS)، بۆ ساڵی خوێندنی (2019- 2020) ده‌بێت، بۆ بەشداریکردن، ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى لینكێكه‌وه ناو تۆمار بكرێت (http://chevening.org/) و داواکە بە ئۆنلاین پێشکەش ده‌كرێت.
سكرتێره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، مەرج نییە بۆ ئێستا IELTS ئایلتس ھەبێ، بەڵام پێش دەستپێکردنی خوێندن دەبێ بەدەست بھێنرێت، بۆ ئەمەش یەک ساڵ لەبەردەم خوازیاردا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خۆ بۆ ئایلتس ئامادە بکات و فێرخواز ده‌توانێت سه‌ردانی ماڵپەری چیڤینگ بكات و مەرجەکانی وەرگرتن دیارى كراوه، دوا ڕۆژیش بۆ پێشکەش کردن (6/ 11/ 2018)یە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.