Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:36

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رێک 5 ملیۆن دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه‌

له‌ قوتابخانه‌ى سانای بنه‌ڕه‌تى
کوردستان TV
100%

له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر  به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ى سانای بنه‌ڕه‌تى بڕی 5 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایان به‌ هه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رێك له‌ بانك به‌ زیاد وه‌ری گرتبوو.

 ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ى سانای بنه‌ڕه‌تى  له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند  له‌ كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌ی له‌ بانكی بنه‌سڵاوه‌، 5 ملیون دیناری عێراقی زیادی پێدراوبوو، دوای ژماردنى بڕه‌ پاره‌كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ زیادده‌ بووه‌ گه‌ڕاندیتیه‌وه‌ بۆ بانكه‌كه‌ 


دوێنێ سێشه‌ممه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ى شه‌هید حه‌سه‌ن نه‌جار  بڕی 5 ملیۆن دینار به‌هه‌مان شێوه‌ به‌زیاده‌وه‌ كه‌وتبووه‌ لای گه‌ڕاندیه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت 

له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌م دوو مامۆستایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر سوپاسى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ ده‌كات كه‌له‌دوو ڕۆژدا ئه‌م بڕه‌ پارانه‌یان كه‌وتبووه‌ لایان و گه‌ڕاندیانه‌وه‌ بۆ بانك ، ئه‌م كاره‌ی ئه‌م دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ به‌كاری جوانى مرۆڤایه‌تى و ده‌ستپاكى هه‌ژمار كرا

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.