Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:24

ئه‌رشه‌د ساڵحى: له‌ که‌رکوک هێز به‌کاردێنین و پشێوی دروست ده‌که‌ین

په‌یامێك ڕاده‌گه‌ێنێت
کوردستان TV
100%

ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ،كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ر جۆره‌ پشێوییه‌كی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ له‌پارێزگای كه‌ركوك ڕووبدات، ئه‌ویش ئه‌گه‌ربێتوو گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ئه‌نجامه‌كاندا ڕونه‌دات.

 ساڵحى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ ده‌ستییه‌كه‌ هاوتای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بوو،هێز به‌كاردێنین و  خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌كه‌ركوك  ئه‌نجام ده‌ده‌ن و 
 پشێوی له‌كه‌ركوك دروستده‌كه‌ن 


سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش  8 ى ئابی 2018 ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی  حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگریكردن له‌دروستبوونی هه‌ر پشێوییه‌ك له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.