Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:17

چوار هاوڵاتی سیده‌کان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ بێ سه‌رو شوێنن

 له‌ سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا وئێران
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 6/8/2018، چوار هاولاتی دانیشتوی گوندی دایلانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان به‌ناوه‌كانی (شوجاح احمد، سه‌رباز رسول، شه‌مزین ڕه‌سول، حه‌ته‌م ره‌سول)، به‌مه‌ستی كارو كاسبی چونه‌ته‌ كه‌لی خواكوڕك، لة نزیك سێگۆشه‌ی سنووری نیوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا وئێران ، بۆماوه‌ی 2 ڕۆژه‌ ئه‌و 4 هاولاتیه‌ هیچ سۆراغێكیان نیه‌ و بێسه‌رو شوێنن.

كه‌س و كاری ئه‌و 4 كه‌سه‌ش ده‌ڵێن: موبایله‌كانیان داخراون و ناتوانین په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ین.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "زوبێر حالی" فه‌رمانده‌ی  به‌تالیۆنی پاسه‌وانانی سنور له‌سیده‌كان، به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ ئه‌و چوار هاوڵاتییه‌ی لێ بێسه‌ر وشوێن بوون ناوچه‌ی شه‌ڕه‌ و شوێنێكی نائارامه‌.

ده‌شڵێت: ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا وه‌ بۆردومان ده‌كرێت.

 فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی سنوور بۆ كوردستان تیڤی گوتیشی: ئه‌و ناوچانه‌ هێلی په‌یوه‌ندییان لێ نیه‌ تابه‌ئاسانی سۆراغی ئه‌و هاولاتیانه‌ بزانین.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ئێستادا خزم و كه‌سو كاریان له‌ڕێكای لایه‌نی په‌یوه‌ندار له‌هه‌وڵی گه‌ڕان دان به‌شوێن ئه‌و 4 هاوڵاتییه‌دا.

مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.