Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:02

ئه‌و که‌سه‌ ئاشکرابوو که‌ له‌نێو ماڵه‌که‌ی خۆیدا نه‌وتی پاڵاوگه‌یه‌کی ده‌فرۆشت

له‌ رێگایه‌كی سۆنده‌یه‌كی درێژه‌وه‌ نه‌وته‌كه‌ی ده‌برد
کوردستان TV
100%

باندێك له‌نێو ماڵێكدا له‌ رێگای سۆنده‌وه‌ نه‌وتی خاوی پاڵاوتگه‌ی دۆره‌ ده‌به‌ن و به‌قاچاخ ئاودیوی ده‌كه‌ن، پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌وته‌وه‌ نهێنییه‌كه‌یان ئاشكرابووه‌.

عه‌میدی مافناس مالیك عه‌بدولڕه‌زا، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌وتی ناوه‌راست به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: هێزێكی پۆلیسی ووزه‌ له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ له‌ باشووری به‌غدا، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ نه‌وتی خاوی پاڵاوگه‌ی دۆره‌ی لێ ده‌دزرا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌نێو ماڵێكی نزیك له‌و بۆرییه‌ی كه‌ نه‌وتی خاو بۆ پاڵاوگه‌ی دۆره‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، باندێك هه‌ڵسابوون به‌ كون كردنی بۆرییه‌كه‌و له‌ رێگای سۆنده‌وه‌ له‌ نێو ماڵێكدا نه‌وته‌كه‌یان به‌ قاچاخ ده‌برد.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ پۆلیس روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس توانی هه‌ڵبكوتێته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌و كه‌سێك ده‌ستگیر بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.