Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:02

پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌رج ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌رکوک

بۆ هه‌رشوێنێك فه‌رمانیان پێ بكرێت ئاماده‌ن
کوردستان TV
#7
100%

سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر- مه‌خموری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه‌:  ئه‌گه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ڵێ ئاماده‌ین بچینه‌وه‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ، به‌ڵام مه‌رجی خۆمانمان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌دوای خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ زۆر خراپ بووه‌، له‌كوشتن و دزی و ته‌قینه‌وه‌ زیادی كردووه‌، خه‌ڵكی "سڤیل"یش ئاسایشی پێ له‌هه‌موو شت گرنگتره‌، ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێبێت بێگومان سه‌روماڵی هاوڵاتیان پارێزراوه‌.

گوتیشی: له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ هه‌رشوێنێك فه‌رمان پێ بكرێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین وه‌ك پێشمه‌رگه‌ بچینه‌ ئه‌و شوێنه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.