Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:04

له‌ قه‌ڵادزێ 450 گرام کریستاڵی سپی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

جگه‌ له‌وه‌ی بازرگانیان پێوه‌ كردوه‌ به‌كاریشیان هێناوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: ،به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ‌ و هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی هێرۆ توانیان سێ‌ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی ( 450 گرام ) مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ‌ بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند:  ماده‌ هۆشبه‌ره‌ ده‌ست به‌سه‌ر داگیراوه‌كه‌ له‌ جۆری ( كریستاڵی سپی ) بووه‌كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنابویانه‌ ناو خاكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌كار هێنان و بازرگانی پێوه‌كردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: تۆمه‌تباران دانیشتوی شاری (كۆیه‌و قه‌ڵادزێ) ن،جگه‌ له‌وه‌ی بازرگانیان پێوه‌ كردوه‌ به‌كاریشیان هێناوه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌ پێی مادده‌ی 14ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ند كرون و له‌ به‌رده‌م دادگاش هه‌رسێكیان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.