Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:05

لیستێکی نوێ به‌ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون بڵاو ده‌کرێته‌وه‌

دوو وه‌زیر ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون
کوردستان TV
100%

به‌م زووانه‌ لیستێكی نوێ به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون، بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.دوو وه‌زیری پێشووش به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون .

حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌روه‌َك وه‌زیرانی عێراق: له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌، محه‌مه‌د ته‌میم و وه‌زیری پێشووی بازرگانی، ئه‌حمه‌د كه‌ربولی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌گه‌نده‌ڵی به‌ گرێبه‌ستی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌.

گوتیشی: ناوه‌ستین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌م زووانه‌ لیستێكی نوێ به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌، محه‌مه‌د ته‌میم و وه‌زیری پێشووی بازرگانی، ئه‌حمه‌د كه‌ربولی له‌ ساڵی ٢٠١٠ تاوه‌كو ٢٠١٤ له‌ كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی وه‌زیر بوون.

له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانی نوری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، بڕیاربوو زیاتر له‌ هه‌زار قوتابخانه‌ له‌ عێراق له‌ نێوان ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٣ دروست بكرێت، به‌ڵام كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و قوتابخانانه‌ ته‌واو نه‌كرا و هه‌ندێكیشیان ده‌ست به‌ دروستكردنیان نه‌كرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.