هوشیار وێباری، وهزیری پێشووی دارایی عێراق و ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لهگهڵ میری كوهیت، رهوشی سیاسی و ئهمنی و خزمهتگوزارییان له عیراق و ههرێمی كوردستان تاوتوێ كردووه.
هۆشیار زێباری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ڕۆژی دوو شەممە چاوی كەوتووە بە سوباح ئەحمەد، ئەمیری كوەیت و سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووە.
لای خۆشیهوه خالید جاروڵا، جێگری وەزیری دەرەوەی كوەیت، كە لەو دیداری زێباری و ئەمیری وڵاتەكەی ئامادەبووە بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، كە لەم ماوانەی دواییدا ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی سەردانی كوەیتیان كردووە و باسی دۆخی وڵاتیان كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، شاندێكی ئابووری كوەیت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەنیازن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، ئەوەش دوای سەردانی شاندێكی ئابووری باڵای سعودی لە ماوەی ڕابردوودا بۆ هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.