Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:02

مۆنیتەر: خەریکە هەرێمی کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێی بووژانەوەی ئابووریه‌وه‌

مۆنیتەر: وەبەرهێنەرانی سعودی روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگێکدا و لە دوو بۆنەی جیاوازدا بە دەستەواژەیەک ئاماژەی نزیکیی کۆتایی قەیرانی دارایی رادەگەیەنێت و دەڵێت، قۆناغە سەختەکە خەریکە تێدەپەڕێت"، هەنگاوەکانی تێپەڕینی قۆناغەکەش دەرکەوتوون.
 
یەکێک لەو وڵاتانەی کە هەردەم خۆی بە دۆست و نزیکی کوردستان دادەنێت سعودیە، ئەو وڵاتە لە دەرگایەکی گەورەوە دێتە ناو وەبەرهێنانی کوردستان، بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی" کۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی جارێکی دیکە دەبێته‌ سەرەتای راکێشانی دەستێکی زۆری وەبەرهێنان بۆ کوردستان."
 
بەپێی راپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر، سەردانی شاندی گەورەی سعودیە بە سەرۆکایەتی سامی بن عەبدولا عوبێدی، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە، ئاماژەی ئەرێنی هاتنی وەبەرهێنەرانی دەرەوەن بۆ هەرێمی کوردستان."
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە:" هەرچەندە هیچ گرێبەستێك واژۆ نەکرا، بەڵام شاندەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکە، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی وزە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری پەیوەندیان بەهێز بکەن، سعودیە پلان بۆ ئەوە دادەنێت هێڵێکی بازرگانی لە عەرعەرەوە لەسەر سنووری سعودیە بۆ ئەنبار و لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکات ."
 
سامی بن عەبدولا عوبێدی، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە دەڵێت، "هەموو وەبەرهێنەرانی سعودی ئارەزووی ئەوە دەکەن شارێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن و کارگەیان لە هەرێمی کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی لە رێگەی هەرێمیشەوە کەلوپەل و کاڵا هەناردەی بەشەکانی دیکەی عێراق بکەن."
 
هاوکات عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق لە ئاماژەی ئەرێنی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "خاڵی سنووری عەرعەر لە ١٠ مانگی داهاتوو دەکرێتەوە، دەبێته‌ خاڵێکی گەورەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەو ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و ریاز دەکات و دەڵێت، "رەنگە لە چەند مانگی داهاتوو لقی بانکەکانیش لە هەرێمی کوردستان بکرێنەوە."
 
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە ئەلمۆنیتەری رایگەیاندووە، "سەرەتایەکی باشمان هەبووە بۆ پەیوەندیی بازرگانی، شاندی سعودیە لە هەولێر تاوتوێی چەندین پرسی ئابووریان کرد."
 
هاتنی شاندەکەی سعودیە و، بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی و تەواوکردنی چەندین پرۆژە ئاماژەی ئەوەن کە خەریکە هەرێمی کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێی بووژانەوەی ئابووری."
 
ماڵپەڕە ئەمریکیەکە دەڵێت، "هاتنی شاندە سعودیەکە بەهۆی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان یاسایەکی وەبەرهێنانی دۆستانەی هەیە و لە رووی نەوت و گازیشەوە دەوڵەمەندە" .
 
ئەندرۆ سنۆ، توێژەر لە پەیمانگەی ئاشتی لە ئەمریکا دەڵێت، "یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان لە عێراق چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی مایەپووچ بوونە، ئەو کێشەیە هەڕەشەیە لەسەر عێراق و ئابوورییەکەی، دەبێت بەغدا بیر لەوە نەکاتەوە هەموو شتێک لە دەسەڵاتی خۆی بێت." ئەندرۆ پێی وایە هەرێمی کوردستان کەمتر لە بەغدا رووبەڕووە لەگەڵ ئەو کێشانە" .
 
لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ و دوای هاتنی داعش هەروەها بڕینی بەشە بودجەی کوردستان ساڵێک پێشتر، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانی ئابووری کردەوە، بەڵام ماوەیەکە پڕۆژەکان کەوتوونەتەوە گەڕ و داهات و ئاستی بەرهەمی نەوتیش باشتر لە جاران، ئەلمۆنیتەر دەڵێت، "هەرێمی کوردستان دەیەوێت ببێتە دەروازەیەکی کراوە و گەشاوە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوچەکە و جیهان.
 
سەرەتای مانگی ئایار، هەرێمی کوردستان چوارەمین کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران سازکرد، دەیەوێت لە هەموو روویەکەوە هەرێم ببێتە شوێنی وەبەرهێنانی وڵاتان و زیاتر پێش بکەوێت، ئەوەش بە هەوڵ و دیپلۆماسیەتی سەرۆکوەزیران بووە.
 
ئێستا هەرێمی کوردستان، خەریکە دوای سێ ساڵ شەڕی قورس لەگەڵ داعش هەڵدەستێتەوە و رەوشی ئابووریشی باشتر دەبێت، دەیەوێت وەبەرهێنەرانی بیانی بێن لە هەرێمی کوردستان سەرمایەیان بخەنە گەڕ و ئەو پڕۆژانەش دەستپێدەکاتەوە کە قەیرانی دارایی وەستاندبوونی، سعودیەش وەکو هاوبەشێکی گەورە دەستپێشخەر بووە لەو بوارەدا، سەرەڕای ناکۆکی تووندی ناوچەیەیی، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن ئامانجمان وەبەرهێنان و پێشخستنینەتی.
 
ڕۆژنامەی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.