کۆمسیۆن رایگهیاند دەنگ سڕبون: بریتیە لەو ناوانەی كە لە تۆماری دەنگدەراندا سڕكراون، پێویستە لەو ماوەیەی كە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاری كراوە سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دوبارە چالاككردنەوەی ناوەكانیان بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگ بدەن.
هۆكاری دەنگ سڕبوون:
1ـ سەرجەم ئەو ناوانەی لە تۆمارەكەدا ناوەكانیان و فۆڕمی خۆراك و زۆرینەی زانیارییە كەسێتیەكانیان هاوشیوەیە لەگەڵ كەسێكی تر، ئەوا هەردوو ناوە لێكچوەكە سڕكراون.
2ـ سەرجەم ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەروو 90 ساڵەوەیە ناوەكانیان سڕاكراوە لە تۆمارەكەدا.
3ـ ئەو پلە باڵایانەی كە موچەكانیان بەرزە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بریكاری خۆراكیان بڕدراوە و فۆڕمی خۆراكیان نەماوە، ناوەكانیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بەسەر بنكەكاندا دابەشكراوە و پێویستە سەردانی بنكەكان تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دیاریكردنی ناوەندی دەنگدانی نزیك لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.