بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی ئەو ڤیدیۆیە له تۆره كۆمهڵایهتیهكان بڵاوكرایهوه، كه له ئهنجامی نهشتهرگهریدا ئامێری كۆسهرهی ئاسان بهكاردێت، لیژنەیەکی پێکهێنا و روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پشتڕاستی دەكاتەوە كە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا ئامێری كۆسەرەی بڕین بەكارهاتووە، بەڵام لە كاتی بەكارهێنانیدا كەمتەرخەمی بەدی دەكرێت، بۆیە بڕیاردراوە سزای توندی ئەو كەسانە بدرێت کە كەمتەرخەم بوون.
لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەی بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤی نێردراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تێبینی ئەوە کراوە کە وێنە و ڤیدیۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە هۆڵی نەشتەرگەری بڵاوبوەتەوە، هەروەك لە ڤیدیۆی هۆڵێكی نەشتەرگەری بڵاوبووەوە كە تیایدا ئامێری كۆسەرەی بڕین لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەكاردێت لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژەیان بەوەكردووە، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لیژنەی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا و بەدواداچوونی تەواوی وردەكاری ئەم ڤیدیۆیەیان كرد، دەركەوت كەسێك بەهۆی برینداربوونی بەئاستێكی درێژی بە تێل كە نزیكەی نیو مەتر لەدەرچەی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو ران و سمتی وە نیو مەتر لە دەرچەی هاتنە دەرەوەی گیری خواردووە، بەمەش هاوشێوەی ئامێرەكانی درێل و كۆسەرە و بڕین تایبەت بە نەشتەرگەری شكان، ئەم كۆسەرەیە بۆ بڕینی ئاسنەكە بۆ رزگاربوونی لە زیاتر برینداربوون لە كاتی دەرهێنان بەكاردێت.
دەشڵێت، وێڕای ئەوەی مەبەست چارەسەركردن و نەشتەرگەری بووە وە باری تەندروستی نەخۆشەكە جێگیرە، بەڵام كەمتەرخەمی بەدیدەكرێت لەڕەچاونەكردنی (پرایڤێسی و تایبەتمەندی نەخۆش)وە بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە، بۆیە بڕیاردرا بە سزای توندی ئەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون بە (دوورخستنەوە لە كار و گواستنەوەیان وە سزای كارگێڕی و رێكاری یاسایی) بەرامبەریان وەرگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.