حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ژماره‌یه‌ك وه‌زیری پێشوو و به‌رپرسی باڵای به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه كرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئاب بڵاوکراوەتەوە، نوسینگەی حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرۆکوەزیران رەزامەندی نیشانداوە، کە ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانى پێشوى حكومه‌تى عێراقى بدرێته ده‌سته‌ى نه‌زاهه.
لە بەیانامەکەدا هاتووە، ئەو وەزیرانە لەدۆسیەی گەندەڵی گرێبەستی چەند قوتابخانەیەک لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق تێوەگلاون.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی، دەسەڵاتەکانی وەزیری کارەبای سڕکرد تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا تەواو دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.