Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:37

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پێشتر 2 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان  بۆ دەستگركردنی ئەوكەسانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە ، 4ی بەیانی ئەمڕۆ 7 ی ئابی 2018 ، بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان لە ناحیەی سیتەك دەستگیركرد كەپێشتر دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە .

دوای ئەوەی ڕۆژی 5 ی 7 ی 2018 ، لەگەڕەكی سەرچنار دوو هاوڵاتی بریندار بوون ، پۆلیسی سلێمانی – بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ڕوداوەكە ، توانرا بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبار ( س ، ب ، ن ) لەدایكبووی 1984 ی دانیشتوی شاری سلێمانی ، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلەكەیدا .
لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی  دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 و 477 ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.