ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئابی 2018 ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبۆوه و لە دوای کۆبونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرهیهكى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگەیاند ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و ساتی خۆیدا ده‌كرێت و پڕۆسه‌كه هیوادارین به‌باشى بەڕێک و پێکی و ئارامی بەڕێوەبچێت
هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دواخستنى له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكیه‌كان نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ، برێت مەکگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تى سه‌رۆك تڕه‌مپ بەهیچ شێوەیەک باسی دواخستنی هەڵبژاردنی لەگەڵ ئێمە نەکردووە و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
له‌باره‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ى داوای دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ، لایەنەکان کەسیان بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لە حکومەت نەکردووە ، هەڵوێستی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانیش ئەوەیە کە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەغدا و هەرێم دەکات و وتیشی هیوادارین لەگەڵ بەغدا کاری جدی بکەین بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدییەکان بە تاوان هەژمار بکرێن و هیوادارین قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە
لەبارەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوەو هەڵوێستی هەرێم لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند كوردستان لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەغدا مامەڵە لەگەڵ سزاکانی سەر ئێران دەکات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.