ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه ، له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى پێشووتر دایبووی كه‌ڕایگه‌یاندبوو هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان ڵه‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنن ، ئاراس حه‌سۆ بۆ قوباد تاڵه‌بانى ده‌یڵێت ، ببورە کاک قوباد....
بە داخەوە ئەمجارەش کاک قوباد و یەکیتی ھەوڵی داوە خەلکی تر‌و لایەنی تر لەگەڵ خۆیان بکەنە ھاوبەش چۆن..
ئاراس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە کاتی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر گوتیان ھەموومان پێکەوە کردمان ، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ویستتان لەتەزویری ھەلبژاردن بلێین ھەموو لایەک تەزویریان کردوە ،ئێستاش دەلێن ھەموو لایەک لەگەڵ دواخستنی ھەلبژاردنن.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى وه‌ڵامى ئاراس حه‌سۆ میرخان بۆ قوباد تاڵه‌بانى ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ،
پارتی ھەر کارێك بكات بە ڕوونی باسی دەکات ، بەڵام خەڵکی کوردستان باشتر دەزانێت پارتی نە بەشداری خیانەت بووە نە لە ھەڵبژاردن تەزویری کردووە ، نە ئێستاش لەگەڵ دوا خستنی ھەڵبژاردنە تەنیا ئەوانە داوای دواخستنی ھەلبژاردن دەکەن کەلەکردەوەکانیان بە گومانن و لە دەنگی گەل دەترسن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.