پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر پشتگیری ساختە چوار تۆمەتبار دەستگیر کران.
ئەمڕۆ ۷ /۸ / ۲۰۱۸ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و بنکەی پۆلیسی سەراوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە هەستاون بە بەکارهێنانی پشتگیری ساختە بۆ بەڕێکردنی کارو بارەکانیان لە کەفالەتی دادنوسدا.
تۆمەتبارەکان دانیشتوی شاری سلێمانی ن و ناویان (ف. م. ص) لەدایکبوی ۱۹۷۷ ، (ز. ا. س) لەدایکبوی ۱۹۸۷ ، (ئ. غ. ق) لەدایکبوی ۱۹۹٦ ، (ک. د. ع) لەدایکبوی ۱۹۸۱ .
لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بە پێی مادەی ۲۸۹ و ۲۹۸ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن ، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاریان بوون لە ساختەکاریەکەدا دەرچووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.