Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:50

له‌ قه‌راج بۆمبێکی چێندراو به‌ ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی فیدڕاڵ ته‌قییه‌وه‌

4 پۆلیس و ئه‌فسه‌رێك بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌راج، بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقدا ده‌ته‌قێته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئه‌فسه‌رێك و 4 پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

له‌ گوندی پونگینه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌راج، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7/8/2018 بۆمبێكی چێندراوی چه‌كدارانی داعش به‌ ئۆتۆمبیلێكی پۆلیسی فیدڕال ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا 4 پۆلیس و ئه‌فسه‌رێك بوونه‌ قوربانی و به‌ سه‌ختی برینداربوون.

له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش پۆلیسی فیدڕاڵ 4 شوانی كوردی به‌ تۆمه‌تی ده‌ست تێوه‌ردان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌ چاندنی ئه‌و بۆمبه‌ ده‌ستگیر كردووه‌،

شایه‌نی باسه‌ یه‌كێك له‌و 4 شوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كوڕی موختاری گوندى پونگینه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.