كه‌مێك پێش ئێستا له هۆڵى شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێری پایته‌خت و به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى كۆنگره‌ی هه‌شته‌مى یه‌كێـتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیپێكرد .
كۆنگره‌ى لاوان به ئاماده‌بوونى 260 ئه‌ندام له ته‌واوی شاره‌كانى كوردستان و ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى 2 ڕۆژ له‌ژێر ناوی كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یڕه‌و پڕۆگرامی یه‌كێتیه‌كه دادهڕێژڕێتهوه و سكرتێر و ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.