له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی گه‌یشتنی پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری به‌ڕێگای بنه‌سڵاوه‌ی كۆن ، كێشه‌ی هاتووچۆ بۆشۆفێرانی هاتوو چۆ له‌ڕێگای بنه‌سڵاوه په‌یدابوو ، له ئه‌مرۆوه سه‌ر پردی 120 مه‌تری به‌شێوه‌یه‌كی تر ڕیَِكخرایهوه ئه‌و تاسه پلاستیكیهی به‌رده‌م قوتابخانه‌ی زانستیش كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان بوو لابرا
هاتووچۆى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، شۆفێران ئێستا ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌م شوێنه هاتووچۆ بكه‌ن ، پێویسته هاوكاری یه‌كتریش بن هاوكاری كارمه‌ندانی هاتووچۆش بكرێت ، چونكه شوێنه‌كه لادانی كاتی یه ، به‌مزوانه پردی 120 مه‌تری سه‌ر ڕێگای بنه‌سڵاوه‌ی تازه كرایه‌وه ئه‌م كێشه‌یه به‌ته‌واوی نامینێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.