Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:35

لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی پارە بۆ کارەبای سلێمانی و دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون تەرخان کرا

حكومەت لە هەوڵی تەواودایە بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان
کوردستان TV
#7
100%


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی پارێزگای سلێمانی  پارەی پێویست  تەرخانكرا بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی (زڕگوێز و سیتەك) كە دوو هەزار و پێنج سەد یەكەی نیشتەجێبوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 6/8/2018،  رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی.

كێشە و گرفتی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی خرایه‌روو بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی ئەو پارێزگایە.

لە كۆبوونەوەكە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد كە لەسەر راسپاردەی  بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی پارێزگای سلێمانی  پارەی پێویست  تەرخانكرا بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی (زڕگوێز و سیتەك) كە دوو هەزار و پێنج سەد یەكەی نیشتەجێبوونە بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت.

هەروەها بڕێك پارەی  بۆ دابینكردنی  پێداویستی  فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی تەرخانكرا بۆ رایكردنی ئیش و كاری فەرمانگاكان و هاوڵاتیان

زیاتر لە 2 ملیار دینار  بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی تەرخانكرا  بە مەبەستی كڕینی محاویلە و هێڵەكانی كارەبا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە سنوری پارێزگاكە.

وەزیری دارایی و ئابووری ته‌ئكیدی كردەوە كە سەرەڕای دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە هەوڵی تەواودایە بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان لە پێناوخزمەتكردنی خەڵكی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.