Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:27

به‌بڕیارێکی به‌غدا تۆماری باری کەسێتی 450 خێزانی عەرەب بۆ ناوچە جێناکۆکەکان ده‌گوازرێنه‌وه‌

ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی دیكه‌ی به‌غدایه‌‌ بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌
کوردستان TV
#7
100%

بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆماری باری کەسێتی 450 خێزانی عەرەب بۆ ناوچە جێناکۆکەکانی دەشتی نەینەوا گواسترانەوە، ئەو 450 خێزانە عەرەبە بڕیارە لە شارەکانی بەرتلە، حەمدانییە، باشیک و تلکێف نیشتەجێبکرێن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ میانی به‌شداری گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان تیڤی وه‌حیده‌ یاقۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڕیارێكی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی هاورده‌ كردن و نیشته‌جێ كردنی 450 خێزانی عه‌ره‌ب له‌ شوێن دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌ت پێكهاته‌كانی وه‌ك كورد و شه‌به‌ك و مه‌سیحی رایگه‌یاند، به‌ توندی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌وه‌ستینه‌وه.

گوتیشی ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی دیكه‌ی حكوومه‌تی به‌غدایه‌‌ بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ و ترساندنی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیان ترسێنن تاكو نه‌گه‌رێنوه‌ سه‌ر شوێنی نیشته‌جی بوونی خۆیان.

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌وان له‌ رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتان  و كه‌نیسه‌ و پاتریۆتی مه‌سیحیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه‌ له‌ جێبه‌جێ كرنی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا بگرن .

گواستنەوەی ئەو خێزانانە بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کوردە لە دەشتی نەینەوا و بەهەوڵێکی حکومەتی عێراقی لەقەڵەمدا بۆ تەعریبکردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای شاری موسڵ.

ئه‌وه‌ش گوت تاوەکو ماددەی 140 جێبەجێنەکرێت رێگە نادەین هیچ خێزانێکی عەرەب بۆ ناوچەکەیان بگوازرێتەوە و ئه‌مه‌ كارێكی ناده‌ستوورییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.