Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:59

گوتەبێژی پارتی بۆ قوباد تاڵه‌بانی، پارتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە

‌لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاندبوو هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی فەرمیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.


ڕۆژی دووشەممە 6ـی8ـی2018، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت.

بەڕێز قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.

هەروەها لێرەوە بە ڕوونیی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

گوتەبێژی فەرمیی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
6ـی8ـی2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.