Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:15

به‌ ڤیدیۆ.. کارمه‌ندانى مه‌ک دۆناڵد له‌ پێش کڕیاره‌کاندا شه‌ڕ ده‌که‌ن

له‌ یه‌كێك له‌ لقه‌كانى مه‌ك دۆناڵد بۆ خواردنى خێرا
كارمه‌ندانى مه‌ك دۆناڵد له‌ پێش كڕیاره‌كاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، له‌ ناوچه‌ى دیكالب سه‌ر به‌ ویلایه‌تى ئیلینۆیى له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ یه‌كێك له‌ لقه‌كانى مه‌ك دۆناڵد بۆ خواردنى خێرا له‌ نێوان دوو ئافره‌ت و كارمه‌ندێكى مه‌ك دۆناڵد شه‌ڕو پێكدادان ڕوویدا .

له‌ هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دوو ئافره‌ته‌كه‌ كڕیار بوونه‌و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكى مه‌ك دۆناڵد به‌شه‌ر هاتوون و له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكى تر ناوبژیوان ده‌كرێن، له‌ كۆتاییدا یه‌كێك له‌ پیاوه‌كان ئافره‌تێكیانى ناسیووه‌ و توانى دووریان خاته‌وه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌ نه‌دراوه‌ و نه‌زانراوه‌ .

جێى ئاماژه‌یه‌ پێش چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تى نیڤادا له‌ ئه‌مریكا شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان كارمه‌ندێكى مه‌ك دۆناڵد و كڕیاریك ڕوویدا كه‌ هه‌ردووكیان ئافره‌ت بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ى داواى كوپێكی سه‌فه‌رى كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى خواردنه‌وه‌ى سۆدا به‌بێ ئه‌وه‌ى نرخى بدات و كارمه‌نده‌ ئافره‌ته‌كه‌ش ئامێرى خواردنه‌وه‌كه‌ى كوژاندۆته‌وه‌ و دوابه‌دواى ئه‌وه‌ قسه‌یان به‌یه‌كتر ووتوه‌و و شه‌ڕو پیكدادان له‌ نێوانیان ڕووی دابوو.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.